‌هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی خوێن



ته‌ندروستی‌ - 

زۆر جار نەخۆش دەڵێت هه‌وكردنی خوێنم ھەیە کە لەزۆر شوێن پێی وتراوەهه‌وكردنی خوێنت ھەیە کاتێک لە پشکنینەکان دەرکەوتوە ESR بەرزە کە ئەمەش تایبەت نیە بە هه‌وكردنی خوێن، دكتۆر شاهین پزیشکی پسپۆڕی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ESR چیە؟
ئەم پشکنینە لە ڕێگەی خوێن دەکرێت کە ڕێژەی خێرایی مەینی خڕۆکە سورەکانی خوێن (RBC)نیشان دەدات واتا ئەگەر لە کۆتایی پشکنینەکە خڕۆکە سورەکان کڵۆت ببوو واتا نەخۆشەکە ھەوکردنی ھەیە جا لەھەر شوێنێکی لەشدا بێت،زۆر جار بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و ھەوکردنی جومگەو شێرپەنجە بەکاردێت. ئەم پشکنینە یەک كاتژمێر دەخایەنێت.

ئەم پشکنینە کاتێک دەکرێت ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەی ھەوکردنی ھەبوو بۆ نمونە: سەرئێشە،تا،کەمبونی کێش،ئازاری جومگە،ئازاری مل و شان،نەمانی حەزی خواردن،کەم خوێنی، زیاد بوونی ڕێژەی ESR لە خوێندا لەم حالەتانەش ڕوودەدات:

1-ھەوکردن لە ھەر شوێنێک بێت
2-ڕۆماتیزم و تای ڕۆماتیزمی
3- نەخۆشی درێژخایەنی ھەوکردنی ڕیخۆڵەو دوانزەگرێ
4-نەخۆشی دەمارو دڵ و گورچیلەو شێرپەنجە

ئەگەر ڕێژەی ESR لە خوێندا لە ڕێژەی ئاسایی جیاوازتر بوو مەرج نیە تۆ نەخۆشیەکی دیاری کراوت ھەبێت کە پێویستی بە چارەسەر بێت بەڵکو زۆر حالەت ھەن کە ڕێژەکە بەرز دەکەن بە ڕێژەی مام ناوەند بۆ نمونە ئافرەتی دووگیان،لەکاتی سوڕی مانگانە و کەمی خوێن وە ھەروەھا چەند دەرمانێک ڕێژەکە زیاد دەکەن بۆ نمونە: حەبی مەنع لە ئافرەتان،کۆرتیزۆن،ئەسپرین و ڤیتامین A.

بۆیە بەرز بوونی ڕێژەی ESR لە خوێندا تایبەت نیە بە ھیچ نەخۆشیەک و تایبەت نیە بە دەست نیشانکردنی ھیچ نەخۆشیەک بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی ھەوکردن لە لەشدا ھەیە یان نا وە بۆ دیاری کردنی سود وەرگرتن لە چارەسەرەکان بەکار دێت، بۆیە کاتێک ڕێژەی ESR بەرز بوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە چونکە پزیشکی پسپۆڕ پێویستی بە زانیاری زیاتر ھەیە لەسەر حالەتەکەت و پشکنینی زیاترت پێویست بێت بۆت دەکات.


PM:03:21:12/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌