پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه پڕ ڕكابه‌رییه‌كانی دووه‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و له به‌یروتی پایته‌ختی ولاَتی لوبنان ، دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كۆتایی هات و له یاری یه‌ك بازی كچان دیییه نزاری یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیوو به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه هۆنیا ڕه‌فعه‌ت له یاری 400 مه‌تر به‌ربه‌ست پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد و دێرین به‌ختیاریش له یانه‌ی سیروانی نوێ توانی له یاری 100 مه‌تر به‌ربه‌ست پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیوو له مل بكات .