پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و عێراق ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 4 ی ته‌مووزی 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ كوڕانی پێشكه‌وتوان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد ئه‌نجام دا .
له‌و كه‌مپه‌دا یاریزانان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كان چه‌ندین یاری دۆستانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك كردوو سودیان له تواناكانی یه‌كدی بینی ، ئه‌مه وته‌كانی به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له كۆتایی مانگی ته‌مووز بۆ سه‌ره‌تایی مانگی ئاب له ولاَتی ئوردوون به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان .