پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ئاماده‌یی ده‌ربڕوه داواكارییه مادییه‌كانی ماركۆ ئه‌سینسیۆ جێبه‌جێ ده‌كات و له‌گه‌ل ئه‌و یاریزانه ڕێكه‌وتووه و ته‌نها ڕێكه‌وتنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ماوه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی لیڤه‌رپوڵ ئاماده‌ن كه داواكارییه مادییه‌كانی ئه‌سینسیۆ جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵی ڕێكه‌وتوون و ته‌نها ئه‌وه ماوه له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له‌سه‌ر نرخی یاریزانه‌كه ڕێك بكه‌ون.
سپۆرت ده‌ڵێت ئه‌سینسیۆ داوای 4 بۆ 5 ملیۆن پاوه‌ندی ساڵانه‌ی كردووه له لیڤه‌رپوڵ ویانه ئینگلیزییه‌كه ئاماده‌یه ئه‌و موچه‌ی پێ بدات.
ڕیاڵ مه‌درید داوای 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربون له ئه‌سینسیۆ ولیڤه‌رپوڵیش هیواداره نرخه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.