تهندروستی -
گلوتین جۆرێکە لە پرۆتین وە لە دوو پرۆتین ( گلوتینین و گلیادین) پێکهاتووە وە یەکێکە لە پێکهاتە هەرە سەرەکیەکانی پرۆتینەکانی ناو "گەنم و جۆ"دکتۆر شێروان پزیشکی پسپۆری فسیۆلۆجی پزیشکی لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ههستیاری به گلۆتین باسدهكات.
گەنم و جۆ وەک پێکهاتەی سەرەکی و پێویستی خۆراک و ووزەن لە زۆر لە ووڵاتان بەڵام بۆ هەندێک کەس بە هۆی بوونی گلوتین ، خواردنی ئەو خۆراکانەی کەوا گەنم و جۆ یان تێدایە وەک " نان و ساوار و برووش و کێک و بسکیت و.... هتد ، دەبێتە کێشەی تەندروستی و تەنانەت نەخۆشی.
-ئەو پرۆتینە" گلوتین" سوودێک و گرنگیەکی تەندروستی وای نیە کەوا زۆر پێویست بێت بۆ ژیان بۆیە دەکرێت بێ گلوتین بژین.
- ئەوانەی نابێت گلوتین "گەنم و جۆ " بخۆن ئەو کەسانەن کەوا هەستیارن بە گلوتین و تووشی نیشانە و کێشەی تەندروستیان دەکات وە تەنانەت هەندێکیان وەک "نەخۆشی گەنم و جۆ / سیلیاک " ناو دەبرێن.
- زۆر لە کۆمپانیای خۆراکەکان لە ئێستاوە بەرهەمی جۆراوجۆر یان ئامادەکردووە بێ بوونی هیچ ڕێژەیەک لە گلوتین وە لەسەری نووسراوە " بێ گلوتین Gluten Free" وە گونجاوە بۆ ئەوانەی هەستیاری گلوتین یان نەخۆشی سیلیاک یان هەیە.
-چۆن بزانین ئەو نەخۆشیەمان هەیە وە نیشانەکان چین؟
نیشانەکان:
-برینی ناو دەم وە هەوکردنی.
-نەخۆشی مینای ددانەکان.
-ژانی ماسولکە و ئێسک.
-نەخۆشی پێست و ئێکزیما و نینۆک.
-ژانە گەدە و ریخۆڵە و گاز و برین.
-سكچوون یان قەبزی و هەڵچوون.
دیاریکردنی نەخۆشیەکە بە پشکنینی شانەی ریخۆڵە دەبێت لە لایەن پزیشکی پسپۆر.
چارەسەر : دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کەوا گەنم و جۆ یان تێدایە.