پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌پاش ئه‌وه‌ی دییه نزار توانی له پالاَوتنی گه‌یشتن به یارییه‌كانی كۆتایی 100 مه‌تر پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، له كێبڕكێیه‌كی به‌هێزى كچه یاریزانه لاوه‌كانی ولاَتان ، له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، دییه توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا .
ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری دییه له ولاَتی لوبنانه‌وه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ڕكابه‌رییه‌كان زۆر به‌هێزن و ئاستی یاریزانان زۆر به‌رزه ، هه‌روه‌ك ووتی ، دییه یاری خۆی بازی به‌رزه به‌لاَم به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری بێبه‌شكرا له‌و یارییه هه‌ربۆیه وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری 100 مه‌تر یاری كردوو خۆش به‌ختانه‌ش ئاستێكی به‌رزی پیشان دا .
ڕه‌نجده‌ر ووتیشی ، ڕكابه‌رییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .