پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ستایشكردنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له وه‌رزی ڕابردووی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز بوون بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 ی ته‌مووزی 2022 له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسم ، ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه ، ویسام محه‌مه‌د بازگ و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د پێشوازی له تیپی تۆپی پێی یانه كرا‌و له‌و میواندارییه دۆستانه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانانی كرد كه له وه‌رزی ڕابردووی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به ڕۆحێكی گه‌رمه‌وه هه‌وڵی گه‌یشتن به ڕیزی نایابی عێراق یان دا .
هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوایان زۆره بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو بتوانن له كێبڕكێی به‌هێزی یانه‌كان بمێننه‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .
له دوا وته‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی له پلانی یانه‌ی پێَشمه‌رگه‌یه بۆ وه‌رزی نوێ له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران دیاری بكات و پاشان گرێبه‌ستی یاریزانان ئه‌نجام ده‌درێت .
له پاش وته‌كانی جێگری سه‌رۆك ، ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی سوپاسكردنی جێگری سه‌رۆك و سكرتێری یانه و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، ئامانجی یانه‌كه‌یانی بۆ وه‌رزی نوێ بۆ یاریزانان ڕونكرده‌وه و هیوایی خواست ئه‌و یاریزانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌مێنیته‌وه بۆ ئه‌نجام یاری بكات و به به‌رگی پێشمه‌رگه ، پێشمه‌رگه ئاسان بچێته‌وه نێو گۆڕه‌پانی یاریكردن تا بتوانن بگه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .