پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری تێنسی سه‌رمێز بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 ی ته‌مووزی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه ، به ئاماده‌بوونی م , شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ، ویسام محه‌مه‌د بازگ و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی كچان و یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی .
له‌و میواندارییه‌دا ، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی له ڕاهێنه‌ر و یاریزانان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌ی له‌م پالاَوتنه به‌ده‌ست هاتووه مێژووییه‌و ده‌بێت وه‌ك تیمی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تا بۆ هه‌میشه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نوێنه‌رایه‌تی وه‌رزشی ولاَتێك بكه‌ن له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان .
دواتر به‌لێنی ڕاهێنه‌ر سوپاسی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه هه‌میشه پاڵپشت بوون بۆیان و به‌ڵێنی دووپات كرده‌وه كۆڵنه‌ده‌رده‌بن بۆ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌كان .
له كۆتایش خه‌لاَتی دارایی تیمه‌كه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میواندارییه هات .