پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له دووه‌م پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق گه‌یشتنه به‌یروتی پایته‌ختی ولاَتی لوبنان .
ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ڕاهێنه‌ر له تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕێگه‌ی فرۆِكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێو ده‌وڵه‌تیی یه‌وه گه‌شتی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی كردوو له ئێستاشدا شانده‌كه‌ن كه له 30 كه‌س زیاتر ده‌بێت له هۆتێل پشوو ده‌ده‌ن و دواتر یه‌كه‌ی مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له كێبڕكێكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له به‌رواری 3 ی ته‌مووز ده‌ست پێده‌كات و له 7 ی ته‌مووزی 2022 كۆتایی دێت .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( دییه نزار - له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هۆنیا ڕه‌فعه‌ت و دێرین به‌ختیار ) پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كچانیان به‌هێز كردووه .