پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی سیروانی نوێ و هه‌ندرێن ، لاوانی هه‌ندرێن توانی بگاته یاری كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ، هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی سیروان و هه‌ندرێن ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم یه‌كسان بوون به بێ گۆڵ و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌هۆی سه‌ركه‌وتنیان له یاری چوون توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه .