پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌یروتی پایته‌ختی ولاَتی لوبنان و له ڕۆژانی 3 تا 7 ی ته‌مووزی 2022 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی لاوانی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتییه‌كه به به‌شداری زیاتر له 10 هه‌ڵبژارده ده‌بێت و له ولاَتی عێراق و له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و دییه نزار كیژه یاریزانی یانه‌كه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆكمه ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه ڕه‌نجده‌ر قادر تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی پالاَوتن بۆ یاریزانانی یانه‌كانی عێراق كرا خۆش به‌ختانه كیژه یاریزانی یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دییه نزار توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و ژماره‌ی داواكراوی بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه تۆمار كرد ، هه‌روه‌ك ڕه‌نجده‌ر ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ئاگاداری كردوون كه له ڕۆژی هه‌ینی گه‌شتی ولاَتی لوبنان ده‌كه‌ن و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و ناوبراو وتیی كه دییه به‌شداری له یارییه‌كانی ( یه‌ك باز ، بازی به‌رز و پۆسته‌ی 100 مه‌تر ) ده‌كات .
ڕه‌نجده‌ر قادر درێژه‌ی به وته‌كانی دا‌و ووتی ، له نێو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جگه‌له دییه‌ی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو كیژه یاریزان ( هۆنیا ڕه‌فعه‌ت له یاری 400 مه‌تر به‌ربه‌ست و دێرین به‌ختیار له یاری 100 مه‌تر به‌ربه‌ست ) به‌شداری ده‌كه‌ن .