پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری له دوا قۆناغی خولی لاوانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی ناسریه كرد .
یارییه‌كه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 29 ی حوزه‌یرانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێهه‌می یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی یارییه‌كه یانه‌ی ناسریه توانیان به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه نه‌یان توانی بگه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .