پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه چوونی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی ئاشكرا كردوو بڕیارێكیشی دا .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 30 ی حوزه‌یرانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی سیروانی نوێ و هه‌ندرێن به یه‌ك بگه‌ن .
ئه‌مه‌و سه‌بارت به یاری لاوانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان ، لیژنه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی یارییه‌كانی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوا قۆناغی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ، یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 4 ی ته‌مووزی 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .