پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیدا ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان فه‌رمانی كارگێڕی بۆ ده‌ست پێكی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ركرد و به نوسراو یانه‌كانی ئاگادار كرده‌وه .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له كۆبونه‌وه‌ی خۆی بڕیاری داوه خولی پله یه‌كی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2021 - 2022 ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ك داوای له لقی یه‌كێتییه‌كانی كردووه كه یانه‌كانی ناوچه و شاره‌كانیان ئاگادار بكه‌ن تا له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی 2022 به نوسراوی فه‌رمی یانه‌كانیان یه‌كێتی باله‌ی عێراق له به‌شداریان ئاگادار بكه‌نه‌وه .
خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یه‌كێكه له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كه سالاَنه ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتایی دوو یانه ده‌بنه نایاب و به‌شداری له خولی ئه‌و وه‌رزه ده‌كه‌ن .