پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌ی وه‌رزشی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و ڕه‌وته ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 28 ی حوزه‌یرانی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له م ، محه‌مه‌د خدر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی چوار قوڕنه و م ، ئه‌حمه‌د گیان لێپرسراوی دارایی و هه‌كاری داود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه ، له‌و میواندارییه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له شاندی یانه‌ی ناوبراو پیرۆزبایی لێ‌كردن كه وه‌ك یانه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌ركه‌شی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتنه ڕیزی یانه نایابه‌كان و به‌شدار ده‌بن له خولی نایاب له وه‌رزی نوێ‌دا و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دوپاتكردنه‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك خه‌مخۆرێكی وه‌رزش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌رگای والاَیه و درێخیشی نه‌كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
ئه‌مه‌و باسێكی ڕه‌وشی وه‌رزش له كوردستان و عێراق كرا‌و هه‌ردوو لا هه‌ماهه‌نگ بوون كه پێكه‌وه كاری جدی بكه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕی كاری پێكه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی كوردستان و عێراق .
له كۆتایش سه‌رۆكی یانه‌ی چوار قوڕنه سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه وه‌ك تاكه یانه له شاری سلێمانی خزمه‌ت به چینێكی به‌رچاوی گه‌نجان و لاوان ده‌كات و بونه‌ته یانه‌یه‌كی دیاری كوردستان و عێراق .