پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و له یاری چوونی ئه‌و قۆناغه ، لاوانی پێشمه‌رگه سلێمانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له شاری دهۆك و گه‌یشتنیان به شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ، توانیان به ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ببینرێن و له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست دانی چه‌ندین هه‌لی گۆڵ تۆمار كردن یه‌كسان بوون .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به ئاستێكی به‌رز بینرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی دوور و درێژمان كردوو به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیش یاریمان نه‌كرد به‌لاَم ئاستی لاوه پێشمه‌رگه‌كان نایاب بوو دوایی ئه‌وه‌ی به یه‌كسان بوون یارییه‌كه‌یان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆك و له ئێستادا له ڕێگه‌ن تا له ڕۆژی دوو شه‌ممه 27 ی حوزه‌یرانی 2022 یه‌كه‌م یاریان له قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی حدود ئه‌نجام بده‌ن .