پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری ده‌مامی سعودیه تیروپشكی یارییه‌كانی جامی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ خوار 20 ساڵ به‌ڕێوه چوو كه 18 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداری ده‌كات و دابه‌شی سه‌ر شه‌ش گروپ كران .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و جامه له‌به‌رواری 20 ته‌مووز ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 5 ی ئاب كۆتای بێت ، هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له گروپی A یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سعودییه‌ی ڕێك خه‌ری جامه‌كه و مۆریتانیا ده‌بێته‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانی جامی عه‌ره‌بی بۆ خوار 20 ساڵ و پێنج گروپه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌شدار .
گروپی B ئیمارات، ئوردن، یەمەن
گروپی C جەزائیر، لوبنان، لیبیا
گروپی D میسر، عومان، سۆماڵ
گروپی E تونس، بەحرەین، جیبۆتی
گروپی F مەغریب، سودان، فەلەستین