پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پالاَوتنی یاریزانانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ته‌زامونی ئیسلامی و پاڵه‌وانێتی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و له‌و پالاَوتنه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان مریه‌م عه‌بدول حه‌مید كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاری بازی به‌رز به 1،82 له پله‌ی یه‌كه‌م دێت .
له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش دییه نزار كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاری 100 مه‌تر به كاتی 12,68 چركه به كاتی ده‌ستی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك له یاری یه‌ك باز 5,9 م بازی دا .
جێگه‌ی باسه ئه‌م پالاَوتنه بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ته‌زاموونی ئیسلامی له ولاَتی توركیا و پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا له ولاَتی لوبنان .