پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتد گه‌یشته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵڤین فلێپسی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه‌یه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتد گه‌یشته ڕێكه‌وتنی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی كالڤین فلێپسی 26 ساڵ.
ڕۆمانۆ جه‌ختده‌كاته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه به بڕی 42 ملیۆن پاوه‌ند واژوو كردووه له‌گه‌ڵ هه‌شت ملیۆن یۆرۆی تر وه‌كو پاداشت وگۆڕانكارییه‌كان.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت پێشتر ئیداره یانه‌ی مانسته‌ر سیتی له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌رجه تایبه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری كه‌می داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نرێت .