كاتی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی دیاری كرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەكێتی یانەكانی ئیتاڵی وادەی دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی ئاشكرا دەكەن . 

وەرزی رابردوو یانەی میلان پاش ڕكابەرێكی زۆر لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان توانی نازناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە..

لە پێگەی فەرمی خۆیان  یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی وەرزی نوێی سیریا ئەییان دیاری كردووە و ئاشكرایان كردووە كە لە 13ی مانگی هەشت هەفتەی یەكەمی خولەكە بەڕێوەدەچێت و لە چواری مانگی شەش كۆتایی بە یارییەكانی وەرزەكە دێت و وەكو تەواوی خولەكانی دیكەی ئەوروپا یەك مانگ خولی ئیتاڵیش بەهۆی یارییەكانی مۆندیالەوە ڕاوەدەستێت.

لە هەفتەی یەكەمدا میلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو میوانداری ئۆندەنێزی دەكات و یۆڤانتۆسیش لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ساسۆلۆ دەكات ،هەرچی ئینتەرمیلانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیچی .



PM:08:07:24/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌