پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تۆپی پێی عه‌ره‌بی واده‌ی ئه‌نجام دانی تیروپشكی جامی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دیاری كرد .
یه‌كێتییه‌كه له بلاَوكراوه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 26 ی حوزه‌یرانی 2022 له نێو هۆڵی وه‌زاره‌تی وه‌رزش له شاری ده‌مامی ولاَتی سعودیه و به‌به‌شداری 18 هه‌ڵبژارده تیروپشكی جامه‌كه ئه‌نجام ده‌دات كه بۆ ئاستی لاوان و ته‌مه‌نی 20 سالاَن ده‌بێت .
ئه‌مه‌و له بلاَوكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عه‌ره‌بی هاتووه كه پۆلێن بۆ هه‌ڵبژارده‌كان كراوه و دابه‌شی سه‌ر سێ گروپ كراون كه له گروپی یه‌كه‌م ( سعودییه‌ی میواندار ، جه‌زائیر ، میصر ، تونس ، ئیمارات و مه‌غریب ) یاری ده‌كه‌ن و له گروپی دووه‌م هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( عێراق ، ئه‌رده‌ن ، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان ، به‌حرێن ، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین ) به یه‌ك ده‌گه‌ن و گروپی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كانیش بریتی ده‌بن له ( مۆریتانیا ، صۆماڵ ، لیبیا ، جیبۆتی ، سودان و یه‌مه‌ن ) .
جێگه‌ی باسه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له به‌رواری 20 ی ته‌مووزی 2022 ده‌ست پێده‌كات و له 7 ی ئاب كۆتایی دێت .