به‌ بردنه‌وه‌یان له‌ عه‌مان تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ داهاتوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ عه‌قه‌به‌ی‌ ولاَتی‌ ئه‌رده‌ن و له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ ولاَتانی‌ ڕِۆئاوای‌ ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق دووه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ عه‌مان ئه‌نجام داو توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ دوو گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی‌ لێبه‌رێته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌بشتوانی‌ عێراق توانی‌ به‌ 6 خاڵ و به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م بگاته‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ .



PM:11:32:23/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌