پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له شاری به‌غداد پالاَوتنی یاریزانانی عێراقی بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كانی ده‌ست پێكرد .
له نێو هۆڵی مه‌دره‌سه ته‌خه‌صوصی و به‌به‌شداری ده‌یان یاریزان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی پیێشكهوتوانی كچان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستی پێكردوو تێیداو له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان هه‌ردوو كیژه یاریزانی دیاری یانه‌ی پێشمه‌رگه ( مینا حه‌سه‌ن و ئه‌ژین عه‌لی ) توانیان به بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و پاڵه‌وانی پالاَوتنهكه بوون .
مینا به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك ئه‌ژین عه‌لی به پله‌ی دووه‌می هه‌مان پالاَوتن هات ، له ولاَتی به‌حرێنه‌وه ، به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆم له ولاَتی بهحرێنم و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق ده‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان بۆ پالاَوتنی جیهان ، خۆشبه‌ختانه كیژه یاریزانانی یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان سه‌رجه‌م ڕكابه‌ره به‌هێزه‌كانیان ببڕن و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ مسۆگه‌ر كردن .
هه‌روه‌ك به‌ڵێن دووپاتی كردوه كه كۆڵنه‌ده‌ر ده‌بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ئه‌نجام و ووتی مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی دیكه له داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نین .