لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان ده‌چنه‌ دهۆك




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ دوا قۆناغی‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، بڕیاره‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 24 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2022 شاندی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و شاری‌ دهۆك به‌ڕێبكه‌وێت .

ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌ دوا قۆناغی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌و بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ نایابی‌ عێراق یاری‌ ده‌كه‌ین .

هه‌روه‌ك ڕێباز صدیق ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ له‌و قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕوی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ ( دهۆك ، ناصریه‌ ، دیفاع مه‌ده‌نی‌ ، حدود و سه‌ماوه‌ ) ده‌بنه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خوله‌كه‌ش شێوازی‌ یارییه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 24 ی‌ حوزه‌یران له‌ شاری‌ دهۆك كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت و له‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 25 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2022 یارییه‌كانی‌ ده‌ست پێبكات .



PM:03:47:23/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌