ناسڕ خلێفی‌ به‌ توندی‌ وه‌ڵامی‌ خافێر تیباس ده‌داته‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ناسڕ خلێفی‌ قه‌ته‌ری‌ و سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان به‌ توندی‌ وه‌ڵامی‌ خافێر تیباسی‌ سه‌رۆكی‌ لالیگا ده‌داته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا تیباس وتبووی‌ كه‌ پاریس و مان سیتی‌ تۆپی‌ پێیان تێكداوه‌ و یاسای‌ دارای‌ خاوێن ده‌به‌زێنن و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردن 

ناسڕ خلێفی‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ماركا وه‌ڵامی‌ تیباس ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: تیباس كێ یه‌؟ من نایناسم.

خلێفی‌ ده‌شڵێت: پێم وایه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئاگای‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ بێت باشتره‌ و خولی‌ ئیسپانی‌ پاشه‌كشێی كردووه‌ و مردووه‌ .

ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌رگیز یاسای یاری‌ دارای‌ خاوێنمان نه‌به‌زاندووه‌ و هه‌موو شتێكمان به‌ سیسته‌م ئه‌نجاداوه‌.



PM:03:00:23/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌