پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 22 ی حوزه‌یرانی 2022 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نوێ‌و ده‌وڵه‌تیه‌وه ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاری تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچان به‌ره‌و ولاَتی به‌حرێن كه‌وتنه ڕێ .
مه‌به‌ست له گه‌شتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شدارییه له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 23 ی حوزه‌یران ده‌ست پێبكات و له 27 ی حوزه‌یران كۆتایی بێت .
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی كچان به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و هه‌روه‌ك ئه‌سما عه‌لی كیژه یاریزانی یانه‌كه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه .