بۆخۆپارێزی لەپاتای سکچون پەیڕەوی ئه‌م ڕێنمایە تەندروستیانه‌ بکە


ته‌ندروستی‌ - 

ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ شاری سلێمانی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ و به‌رپرسانی ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێشتا نازانن هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌، سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ڕێنماییانه‌ی خستۆته‌ ڕوو كه‌ یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌ده‌ن له‌م په‌تایه‌.

1- شوشتنی دەست و پەلەکان پێش خوارن و پاش ھاتنە دەرەوە لەتوالێت بەتایبەت لەشوێنە گشتیەکان.
2- شوشتنەوەی سەوزەو میوە بەشێوەی تەندروست، بەتایبەت ئاو وخوێ یان مادەی پاکەرەوەی تایبەت بەپاکردنەوەی سەوزەو میوە.
3- دڵنیابە لەسەرچاوەی ئاوی خوادنەوە، لەکاتی ھەبونی گومانی پیسبوون، پێویستە ئاو بکوڵێنرێت و سارد بکرێتەوە پێش بەکارھێنان.
4- بەردوربە لەخوادنی سەردانەپۆشکراو ودورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوەی ماڵ، باشترە ئەوخواردنانە بەکاربھێنرێت کەدەکوڵێنرێن لەپلەی گەرمی بەرز.
5- دورکەوتنەوە لە مەلەکردن لەوسەرچاوە ئاویانەی تەندروست نین.
6- لەکاتی توشبوون بە پەتای سکچون پێویستە ئاو و شلەمەنی زیاتر بخوڕێتەوە بۆپارێزگاری لە وشکبوونەوە.
7-بەکارھێنانی گیراوەی ئامادەکراو بۆ ڕێگری لە وشک بونەوە، پێویستە یەک لیتر ئاوی پاڵاوتە واتە کوڵێنرابێت و سادکرابێتەوە لەگەڵ شەش کەوچکی چا شەکر یەک کەوچکی چا خوێ تێکەڵ بکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر بخورێتەوە.
لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی سکچون و ڕشانەوە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ زوتر چارەسەرکردن.



PM:05:20:21/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌