پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش گه‌یشتنیان به شاری به‌غداد ، هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق مه‌شقه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكرد .
له نێو هۆڵی داخراوی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و هۆڵی یانه‌ی سكه‌ك ، مه‌شقی كچانی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ئاسیا ده‌ستی پێكرد و به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یان كه ئه‌وان بۆ به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجام له كه‌شێكی گه‌رما پڕوكێنه‌ری هاویندا و له ناو دوو هۆڵی جیاواز یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه تا كیژه یاریزانان زۆرترین سود ببینن و بتوانن له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجامی كاریگه‌ریان هه‌بێت و بگه‌نه پاڵه‌وانێتی داهاتوو .
ئه‌مه‌و به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه بێ جیاوازی مه‌شق و ئاماده‌كاریمان له‌گه‌ڵ كیژه یاریزان كردووه و متمانه‌ی ته‌واویشمان پێیانه بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕۆژی 23 ی حوزه‌یران به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له ولاَتی به‌حرێن ده‌كات و ماوه‌ی پێنج ڕۆژ یارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت .