پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 20 ی حوزه‌یرانی 2022 و له نێو هۆڵی جه‌وهه‌ره‌ی شاری جده‌ی ولاَتی سعودیه ، هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی عێراق دووه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا ، یاریزانه كیژه‌كانی عێراق به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵی بێ وه‌لاَم له كچانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌رنه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی عێراق توانیان بگه‌نه نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه و بڕیاره له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوێت یاری بكات ، جێگه‌ی باسه له نێو پێكهاته‌ی عێراق كۆمه‌ڵێك له كیژانی كوردی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌بینرێن و بونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ئاستێكی به‌رز پیشان ده‌ده‌ن .