پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش سه‌ركه‌وتنی شه‌ش یانه‌ی عێراق بۆ قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی پله یه‌ك ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا كه یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رێت .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری داوه له به‌رواری 24 ی 6 ی 2022 سه‌رجه‌م تیمه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری به‌شداری پێبكات و بڕیار له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی بدرێت ، ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كان له به‌رواری 25 ی هه‌مان مانگ ده‌ست پێبكات .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له تیپه به‌شداره‌كانی ئه‌و قۆناغه و بۆ ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی یاری ده‌كات .