پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش پیَشكه‌شكردنی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی عێراق و خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان پیشان یان دا ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 19 ی حوزه‌یرانی 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕِێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری به‌ڕێز م ، شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و ویسام محه‌مه‌د خاتونان كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی لاوانی یانه ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان خۆشحاڵی خۆی پیشان دا به ئاستی تیپه‌كه و تواناكانی لاوه پێشمه‌رگه‌كان كه توانیان له دوو خولی پڕ ململانێی به‌هێزدا به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و بونه كارئه‌كته‌ری به‌رده‌م زومی كارمێرای كه‌ناڵه‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ مێژوو تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵێنی پاڵپشتی بۆ دووپاتكردنه‌وه و هیوایی خواست له قۆناغه‌كانی داهاتووی خوله‌كان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و بتوانن نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
پاشان هه‌ریه‌ك له م ، شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان له تیپی لاوان كردوو هیوایی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن .
له كۆتایش هه‌ریه‌ك له ویسام محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێ و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران سوپاسی یانه‌كه‌یان كردوو به‌ڵێنیان دا بۆ ئه‌نجامه‌كان كۆڵنه‌ده‌ربن .
دواجار به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه خه‌لاَتی تیپه‌ی كردوو به گرتنی وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و دیداره پڕ به‌رهه‌مه وه‌رزشیه هات .