پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له ڕۆژانی 23 و 24 ی حوزه‌یران پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕان 2009 بۆ 2014 ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره پالاَوتنه‌كه له هۆڵی ( مه‌درسه ته‌خه‌صوصی ) له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت و تێیدا و تیمی مندالاَنی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپه‌كه‌یان هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری مندالاَنی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، مندالاَنی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و پالاَوتنه كردووه و ده‌مانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانانی عێراق به ئاستێكی به‌رز ببینرێین ، هه‌روه‌ك هه‌ردی ووتی ، هه‌ریه‌ك له یاریزانانی تیپه‌كه‌مان ( شاكۆ شۆڕش 2009 - باران سۆران 2010 ئارین به‌لێن حه‌یده‌ر 2011 - نه‌سیم نه‌هرۆ 2012 ، محمه‌د دلاوه‌ر 2014 ) وه‌ك تیمی پیشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین .