پێشمه‌رگه سپۆرت -
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هیچ نیازێكی نییه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كردبوو كه ڕۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت مانچسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌كه له چامپیۆنسلیگی وه‌رزی داهاتوو به‌شدار نیه.
به‌ڵام لای خۆیه‌وه پێگه‌ی سپۆرت ویتنیسی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە پورتوگالیەکە هیچ نیازێکی نییە ڕیزەکانی شەیتانە سورەکە بەجێبهێڵێت.
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكراشی كردووه ئامانجی ڕۆناڵدۆ گەڕاندنەوەی مان یونایتدە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکای ئەوروپا.