قه‌ڵغانی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق پێشكه‌ش به‌ شوڕته‌كانی‌ به‌غداد كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ كۆتاهاتنی‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ شوڕته‌ی‌ به‌غداد و زه‌ورای‌ هاوشاری‌ ، قه‌ڵغانی‌ پاڵه‌وان بوون پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ كرا .

له‌ شاری‌ به‌غداد و به‌ ئاماده‌بوونی‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رچاوی‌ وه‌رزشی‌ هه‌ردوو یانه‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ شوڕته‌ و زه‌ورا له‌ هه‌فته‌ی‌ 36 ی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو له‌و یاریه‌دا یانه‌ی‌ شوڕته‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 2 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پاش كۆتاهاتنی‌ یاریه‌كه‌ش قه‌ڵغانی‌ پاڵه‌وان بوون له‌لایه‌ن عه‌دنان درجالی‌ وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ی‌ پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ 2021 - 2022 كرا .


PM:11:44:18/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌