پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و بونه میوانی لاوانی یانه‌ی گاره .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 17 ی حوزه‌یرانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی گاره ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی خاوه‌ن ماڵ و لاوانی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و له خوله‌كه‌كانی 34 و 38 و 64 له ڕێگه‌ی یاریزانان ( محه‌مه‌د عه‌باس ، دانیار هه‌مزه و ڕێڤان قاسم ) توانیان 3 گۆڵی گرنگ تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی لاوانی گاره‌ی خاوه‌ن یاریگه و تۆمار كردنی دوو گۆڵ ، به‌لاَم ئه‌نجام له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕه لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به كۆتاهات و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان توانیان به كۆی 10 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
هه‌ر له ئه‌نجامی یارییه‌كانی خوله‌كه و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان :