ته‌ندروستی -
پرۆتینی ڕوه‌كی یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ژیانی مرۆڤ هاوشێوه‌ی" كاربۆهیدرات و چه‌وره‌یه‌كان" گرنگه بۆ جه‌سته و پسپۆڕانی بواری خۆراك داوا ده‌كه‌ن ئه‌م پرۆتینه له سیستمی خۆراكی تاكدا هه‌بێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنیدا زیانی بۆ له‌ش به‌تایبه‌ت"دڵ" ده‌بێت.
خواردنی فاسۆلیا چی له دڵ ده‌كات؟
دكتۆره "لۆرین ماناكیر" تایبه‌ت به پێگه‌ی eatthis پزیشكی باسی له‌وه كردوه" به‌رهه‌مه ڕوه‌كیه پڕ له پرۆتینه‌كان زۆر به‌سوودن بۆ له‌ش، فاسۆلیا جگه له پرۆتین، ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزا و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی تیادایه كه بۆ دڵ باشه"
ساڵی 2019 زاناكان له گۆڤاری Advances in Nutrition توێژینه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی پاقله‌مه‌نیه‌كان ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %10 كه‌مده‌بێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ترسی توشبوون به په‌ستانی خوێن %9 كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن %8 كه‌مده‌كات و ئاستی كۆلیسترۆڵ له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.