پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری خۆی له قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 17 ی حوزه‌یرانی 2022 ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی گاره ببێته میوانی لاوانی ئه‌و یانه‌یه ، لاوانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م یارییه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه و ده‌یه‌وێت خاڵه‌كانی زیاتر بكات و له لوتكه‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بمێنێته‌وه .
لاوه پێشمه‌رگه‌كان له كۆی سێ یاری ڕابردوویان به دوو بردنه‌وه و یه‌ك یه‌كسان بوون خاوه‌ن 7 خاڵن و له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانه .