پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕۆژی هه‌ینی 17 ی حوزه‌یرانی 2022 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری ، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت .
تێیداو له خشته‌ی یارییه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرا كراوه هاتووه سیروانی نوێ میوانداری له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و برایه‌تی ده‌بێته میوانی ده‌ربه‌ندیخان .
ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ده‌بنه میوانی گاره و شێروانه‌ش له نێو یاریگه‌كه‌ی دا میوانداری له هه‌ندرێنی هه‌ولێر ده‌كات .
لیژنه‌ی ناوبراو ناوی سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كانی دیاری كردووه كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
سیروانی نوێ - هەڵەبجە / کاوە سەدیق .
دەربەندیخان - برایەتی / ئاسۆ جمشیر .
گاڕە - پێشمەرگەی سلێمانی / مشختی حسن .
شێروانە - هەندرێن / بەرزان جلال .