‌چارەسەری سروشتی جیاوازی ھەیە لەگەڵ سەنتەرەکانی وەرزش؟



ته‌ندروستی‌ - 

پرسیارێكی باو كه‌ رۆژانە هاوڵاتیان ئاڕاسته‌ی‌ پزیشكانی ده‌كه‌ن"ئایا چارەسەری سروشتی جیاوازی ھەیە لەگەڵ سەنتەرەکانی وەرزش ؟ "دكتۆره‌ چرا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگەو ڕۆماتیزم و شیاندنی پزیشکی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

1-چارەسەری سروشتی و فیزیایی تایبەتە تەنھا بە نەخۆش ، بەڵام سەنتەری وەرزش زیاتر تایبەتە بە کەسی ئاسایی.
2-چارەسەری سروشتی پێویستە نەخۆشیەکە دەستنیشان کرابێت ئینجا چارەسەر ی سروشتی بۆ بکرێ ، 
دەستنیشانکردنی نەخۆشیش تەنھا کاری پزیشکانی پسپۆرە. 
3- چارەسەری  سروشتی و فیزیایی تەنھا مانای فێرکردنی وەرزش نی یە ، بەڵکو بریتی یە لە چارەسەر بە جۆرەھا ئامێری تایبەتی کارەبایی موگناتیسی و چارەسەر کردن بە تیشک لەگەڵ مەساج لەگەڵ فێرکردنی زۆر جۆری وەرزشی کە  تایبەتن بە جۆری ئەم نەخۆشی و گرفتەی کە نەخۆش ھەیه‌تی. 
4- چارەسەری سروشتی و فیزیایی لە لایەن چارەسەرکارانی سروشتی بەرێوە دەچێ کە شەھادەی مەعھەد یان کۆلێژیان ھەیە لەم بوارە «واتا کەسانی شارەزان » تایبەت بە چارەسەری سروشتی وە زۆربەیان لە نەخۆشخانەکان کاردەکەن و پەیوەندیەکی بەھێزیان ھەیە لەگەڵ پزیشکانی پسپۆر بە تایبەتی پزیشکانی جومگەو رۆماتیزم .
5-ھەرچی سەنتەرەکانی وەرزشە بۆ کەسانی ئاسایی و نەخۆش دەبێ، بەڵام چ جۆرە نەخۆشێک ؟

ئەم نەخۆشانەی کە چارەسەریان وەرگرتوە لە لایەن پزیشک وەھەندێ جار چارەسەری سروشتیشیان بۆ کراوە واتە دوای ئەوی کە نەخۆشیەکەی باشتر بۆەتەوەو کۆنترۆل بۆتەوە ئینجا ئەگەر بچێ بۆ سەنتەری وەرزش ئاسای یە ،
واتە لەکاتی بوونی «ئازارێکی زۆر ،پێکان،  ھەوکردن و ئاوسان» لە جومکەو ئێسکەکان ، لەدەستدانی ھەست لە پەلەکان نابێ نەخۆش راستەوخۆ بچێ بۆ سەنتەری وەرزش.
 
تێبینی/  نوسینی دەرمان ،دەرھێنان و لێدانی دەرزی جومگە تەنھا مافی پزیشکی پسپۆرە 


PM:03:44:15/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌