پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ده‌ست هێنانی جامی یه‌كه‌می یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 14 ی حوزه‌یرانی 2022 به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له تیپی كچانی یانه‌كه‌یان كه توانیان نازناوی یانه‌كانی عێراق له كێبڕكێییه‌كی به‌هێزدا به‌ده‌ست بهێنن ووتی ، تیپی كچان سه‌لماندویانه كه ئاستی ئه‌وان له ئاستی كچانی پاڵه‌وانی ولاَتانی ده‌ره‌كیییه و هیچ جیاوازیان نیه ، له درێژه‌ی وته‌كانی دا به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی ته‌واو له تیپی كچان ده‌كات و هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆی پیشاندا كه له ماوه‌ی وه‌رزیك چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه .
پاشان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشتی ته‌واو له تیمی كچان ده‌كه‌ن و خۆش حاڵی خۆی به وته‌كانی جێگری سه‌رۆك ده‌ربڕی و ووتیشی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به پێنج یاریزان به‌شدار بوون و توانیویانه ده میدالیا له یارییه جۆراو جۆره‌كان به‌ده‌ست بهێنن كه پێنج میدالیایی ئاڵتون و چوار زیو و یه‌ك برۆنز بووه .
له كۆتایش جامی یه‌كه‌می پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆك كرا‌و كۆتایی به‌و دیداره وه‌رزشییه هات .