پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
گه‌ڕی سێهه‌می قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو تێیداو لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له لاوانی یانه‌ی شێروانه كرد ، له‌و یارییه‌دا لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 7 خاڵ و پارێزگاری له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كرد .
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕی سێهه‌می خوله‌كه هه‌ندرێن به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری برده‌وه و برادۆستیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 1-5 گۆڵ له برایه‌تی برده‌وه .
دواجار لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان توشی شكست هاتن .