ڕاهێنەری سەنیگال باشترین یانە بۆ مانێ دەستنیشان دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەلیۆ سیسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سەنیگال پێیوایە باشترین یانە بۆ سادیۆ مانێ لەم هاوینەدا پەیوەندی پێوە بکات لە ئەڵمانیایە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ئەفریقا ڕاهێنەری سەنیگال دەڵیت، سادیۆ مانێ لە نەمسا یاری بۆ یانەی ساڵزبۆرگ کردووە ئەوەش وڵاتێکە هاوسنورە لەگەڵ ئەڵمانیا، ئەوەش بەو مانایەیە ناچێتە کەشێکی جیاوازەوە، پێموایە بایرن میونخ بۆ مانێ باشترین یانە دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەلیۆ سیسی ڕاهێنەری مانێ ڕایگەیاند، بایرن یانەی زۆر توندە دەزانێت چۆن فشار بخاتە سەر ڕکابەرەکانی.

قسەکانی ڕاهێنەری سەنیگال دوای ئەو دێت، تا ئێستا بایرن میونخ دوو گرێبەستی بۆ گواستنەوەی مانێ پێشکەشی لیڤەرپووڵ کردووە، کە خۆی لە نزیکی 35 ملیۆن پاوەند بینیوەتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە داوای نزیکەی 45 ملیۆن پاوەند دەکات.



PM:08:18:11/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌