پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پای ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی به وه‌رزشكارانی كوردستان و عێراقی ده‌كات ، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خولی باله‌ی كوردستان بۆ گیانی پاكی پێنج وه‌رزشكاری كۆچكردووی شارۆچكه‌ی بنه‌سلاَوه ، قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و میدالیایی وه‌فا به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م . شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕاگه‌یاندنی یانه‌كه .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی حوزه‌یرانی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی م , شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له هه‌ریه‌ك له م ، به‌كر مسته‌فا ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یاری باله و د . كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و م ، جه‌مال حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و م , شوان عادل ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه و د ، عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌و دیداره‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سوپاس و پێزانینی یه‌كێتییه‌كه‌یانی گه‌یانده به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه له پایی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه هه‌میشه ده‌رگای والاَ بووه بۆ خزمه‌ت به یاری باله و سه‌رجه‌م یارییه‌كان ، هه‌روه‌ك به ناوی بنه‌ماڵه‌ی پێنج وه‌رزشكاری كۆچكردوو شارۆچكه‌ی بنه سلاَوه دووباره سوپاسی كردن كه هۆڵی یانه‌كه‌یان به جوانترین شێوه ئاماده‌كرد بۆ به‌ڕێوه چوونی یاری كۆتایی خولی كوردستان كه به ناوی ئه‌و پێنج لاوه خوێن گه‌رمه كرابۆوه .
دواتر له‌لایه‌ن م ، به‌كر مسته‌فا قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ك میدالیای وه‌فا به‌خشرایه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و د , عه‌لی ته‌ها كه هاوكار بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه و ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
دواتر م ، به‌كر مسته‌فا سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه تاكه یانه‌یه به‌و شێوه‌یه و سالاَنێكه خزمه‌تكاری وه‌رزشكارانه و ئه‌و كاره‌شی به‌رز نرخاند .
له كۆتایدا به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌رگای بۆ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی باله كراوه‌یه و ئه‌وان پێكه‌وه خزمه‌ت به چینێكی لاو ده‌كه‌ن كه داهاتووی ولاَتێكن .
به‌ڕێزیان سوپاسی یه‌كێتی باله و بنه‌ماڵه‌ی پێنج وه‌رزشكاره شه‌هیده‌كه‌ی كرد له پای خوێندنه‌وه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕێزلێنانیان بۆ یانه‌كه .