پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ڕوو ده‌كاته شاری هه‌ولێر و ده‌بێته میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر .
بڕیاره له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10 ی حوزه‌یرانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن هه‌ردوو یانه له یاری دووه‌میان ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ببنه‌وه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی له یاریگه‌ی خۆیدا و له شاری سلێمانی میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .