ناڤاس باس لە داهاتووی دەكات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کیلۆر ناڤاسی گۆڵچی یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرای دەکات هێشتا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و هەموو شتێکیش لەدەستی خودا دایە.

ناڤاس لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بۆ تۆڕی تۆتۆ  مێرکاتۆی ئیتاڵی سەرەتا وتی: هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەم لەگەڵ پاریس سان جێرمان ماوە، من هەمیشە کێبڕکێکار بووم و ئالنگاریم خۆشدەوێت، بۆیە با بزانین خودا چی بۆ من داناوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گۆڵچییەکەی کۆستاریکای ڕایگەیاند، هەموو شتێک لە دەستی خوای گەورە دایە و لە داهاتوودا لەگەڵ خێزانەکەی بیر لەوە دەکاتەوە ئایا لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبێت یانەی دەچێتە یانەیەکی دیکە.

ناڤاس لەسەر کێبڕکێی لەگەڵ دۆناڕوما ئاشکرای دەکات، کاتێک یاریزانێک کێبڕکێ لەگەڵ تۆ دەکات بۆ وەرگرتنی پێگەی  سەرەکی، سروشتییە هەرچەندە تۆ حەزت لەو دۆخە نییە وەک ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا، بەڵام بۆ جێهێشتنی یانەکە دەبێت چەند شتێک ڕووبدات.

لە کۆتایی قسەکانیدا ناڤاس دەڵێت: ئاسان نییە بۆ هیچ یانەیەک هیچ یاریزانێک بفرۆشێت، ئەوە فرۆشتنی ئەسپ نییە کە بیخەیتە ناو بارهەڵگرێکەوە و گرێبەستەکە دەبێت تەواو بێت.



PM:03:42:09/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌