شەکری میوە وەک شەکری سپی خراپە؟



ته‌ندروستی‌ - 

بێگومان ڕۆژانە دەیبیستین کە شەکر زۆر خراپە بۆ تەندروستی و زیانی زۆری هەیە، هەندێک جاریش دەبیستین کە هەندێک پزیشك خواردنی میوە قەدەغە دەکەن بەهۆی ئەوەی کەشەکری تێدایە، دکتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ شەکری میوە وەکو شەکری سپی خراپە؟ ئایا میوە خراپە؟

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" نەخێر بێگومان میوە سودێکی ئیکجار زۆری هەیە بۆ تەندروستیمان و ڕۆژانە هەموو تاکێک پیویستە میوەی جۆراو جۆر بخوات."

جیاوازی شەکر و شەکری میوە چییه‌؟

شەکری سپی گلوکۆزە واتە ئەو شرینیە دەستکردانەی کە هەیە وەکو پاقلاوە و شەربەت و پسکیت و دۆندرمەوە و هتد  هەمووی گلوکۆزی تێدایە کاتیک دەخوریت لەڕێگه‌ی‌ جگەره‌وە دەگۆریت بۆ وزە ئەو وزەیە دەبیت سەرف بکرێت، ئەگەر هاتوو وەرزشیکی باش یان پیاسەکردنیکی زۆر نەکەیت ئەو وزەیە سەرف نابێت و دەبێته‌ چەوری لەسەر جگەر و توشی چەندەها نەخۆشیمان دەکات.

بەڵام  شەکری میوە فرەکتۆزە  ئەم شەکرە جیاوازە لە گلوکۆز  ئەگەر بێت میوە بە سکی خالی بخورێت یان رۆژانە بریکی کەم و جۆراو جۆر بخۆین سودی زۆری دەبێت، وە ئەگەر هاتوو زیادەرۆیمان لەخواردنی کرد بەشێوەیەک کە دوای نان خواردن یان رۆژانە جۆریکی میوە بخۆین بەلام زۆری لی بخۆین ئەوکات زیانی دەبێت بۆ تەندروستیمان.

شێوازی خواردنی میوە چۆن بخورێت سودی زۆرە  بۆ نمونە "لەتێک سێو لەتێک پرتەقال دوو هەنجیر و ٧ خورما هتد بەوجۆرە زۆر تەندروستە هیچ زیانێکی نیە."

بەڵام ئەگەر بێت و رۆژانە دوو مۆز و دوو پرتەقال و قاپێک هەنجیر بخۆیت یان شەوان درەنگ بیخۆیت یان بە تێری بیخۆیت بێگومان زیانی دەبێت ، بەڵام هیشتا وەکو شەکری سپی زیانی نابێت.



PM:03:37:08/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌