به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ لاوانی‌ دیاله‌ ، لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ ده‌یه‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا بووه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دیاله‌ ، له‌و یارییه‌دا ئاستی‌ یاریزانانی‌ پیَشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ به‌رزی‌ ده‌ركه‌وت و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 21 و 37 هه‌ردوو یاریزان ( عه‌بدولاَ عادل و محه‌مه‌د عه‌باس ) به‌ دوو گۆڵ دڵنیاییان دا به‌ تیپه‌كه‌یان له‌ گه‌یشتینان به‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ به‌ شێوه‌ی‌ گردبونه‌وه‌ و له‌ شاری‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ بچێت و لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كانیش به‌ ته‌نیا یانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ له‌و خوله‌ ده‌كه‌ن .


PM:09:11:07/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌