‌13 ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێویستت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی جومگه‌ نه‌بێت


ته‌ندروستی‌ -

نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی جومگه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ باوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، دكتۆر شوان پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌كرێت له‌ڕێی 13 ڕێنماییه‌وه‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ دوور بگرن.

1-پێلاوی پاژنە نەرم لەپێبکە.
2- دووربکەوە لە بەکارهێنانی پلیکان و دابەزین لە بەرزای.
3- گۆچان بەکاربهێنە بۆ رێکردن.
4- بەستەنە ی ئەژنۆ بەکاربهێنە.
5- بەردەوام مەلەوانی بکە .
6- دەرمانی پارێزەری ئەژنۆ بخۆ ئەوانەی مادەی گلوکۆسامینیان تێدایە.
7- ماسولکەکانی ڕانت بەهێز بکە بە یاری ئاسن .
8- ناوەناوە ساردی لەسەر ئەژنۆکانت دابنێ.
9- دەرمانی دژە هەولئاوسان و ئازار شکێن بەکاربهێنە.
10- بەردەوام ئەژنۆکانت بجولێنە.
11- وەرزشی سووک ئەنجام بدە وەکو پاسکیل و مەلەوانی و رۆیشتن.
12- دووربکەوە لە وەرزشی قورس وەک و ڕاکردن .
13- کێشت دابەزێنە .



PM:04:47:07/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌