‌كام جۆر خواردن بۆ مێشک باشە؟



ته‌ندروستی‌ -

ئەگەر هەموو ئاوی ناومێشکت دەربکەیت و شی بکەیەوە بۆ پێکهاتەکانی، دەزانی لەچی پێکهاتووە؟ دكتۆر محەممەد پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا ڕونیده‌كاته‌وه‌ چ جۆره‌ خواردنێك بۆ مێشك باشه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆربەی کێشی مێشکت دوای دەرهێنانی ئاو لەچەوری پێکهاتووە، بەشەکانی دیکە لە پڕۆتین و ترشە ئەمینییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی خۆراک  (Micronutrients) و کاربۆهیدراتەکان پێکهاتووە. و هەریەک لەو پێکهاتانە کاریگەری تایبەت بەخۆی هەیە، لەسەرکارکردن و گەشەکردنی مێشک و بیرکردنەوە و تێروانیەکانیش. "

پاڵەوانەکانی مێشک ئۆمێگا ٣ و ئۆمێگا ٦ ن. ئەو چەورییانە کە ڕێگری دەکەن لە نەخۆشییەکانی پووکانەوەی مێشک، دەبێت لە خورادنەوەکانەوە بەدەستی بهێنین. بۆیە خواردنی گوێز و بادەم و ماسی چەور وەکو سەلەمۆن زۆر گرنگە بۆ دروستکردن و هێشتنەوەی دیواری خانەکانی کۆئەندامی مێشک. ئەوەشمان بیر نەچێت کە هەرچەندە ئۆمێگاکان چەوری سوود بەخشن، زیادەڕۆیی لەچەورییە تێرەکان لەوانەیە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیت جێبهێڵن. 

لەهەمان کاتدا پرۆتینەکان و ترشە ئەمینییەکان بەردی بناغەی خۆراکن بۆ گەشەی خانەکان و کاردەکەن سەر ئەوەی کە چۆن هەڵسوکەوت بکەین و هەستەکانمان چۆنبن !

ترشە ئەمینییەکان ماددەی بنچینەییان تێدایە بۆ دروستکردنی گوێزەرەوە دەمارییەکان (کە زۆر جار بەهەڵە پێی دەڵێین هۆڕۆمۆنەکان) کە بەرپرسن لە خەو و باری دەروونی و ئاگایی و تەرکیز و ئاسوودەیی. پێکهاتەکانی ناو خورادنت لەوانەیە ببنە هۆکاری دەردانی نۆرئێپینیفرین، سیڕۆتۆنین، دۆپامین یان ئۆگزیتۆسین  کە بریتین لە گوێزه‌رەوەی دەماری و کار دەکەنە سەر فرمانە جیاوازەکانی مێشک.  بەڵام ئەوە بزانە بابەتەکە ئاڵۆزترە لەوەی هەر وا بەسادەیی باسی بکەین. 

دژۆئۆکسێنەکان ناو سەوزە و میوەکان یارمەتی مێشک دەدەن بۆماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێی  (Free Radicals)ەکان بکەن کە دەبنە هۆکاری داڕوخانی خانەکانی مێشک. 

ڤیتامینەکان بەتایبەت بی٦  و بی ٩ و ب١٢ یارمەتی مێشک دەدات بۆ بەهێزبوون و هێشتنەوەی توانای کارکردنی لەتەمەنێکی گەورەش. پێکهاتەکانی دیکەی وەک (زینک، مس، ئاسن، سۆدیۆم) زۆر گرنگن بۆ مێشک و هێشتنەوەی توانای مێشك لە ئاستێکی بەرز و رێگری دەکەن لە پیربوونی مێشک.

بۆ ئەوەی مێشک بەدروستی ئیشبکات و بەتەواوی سوود لەو پێکهاتانە وەربگرێت، پێویستی بە وزە هەیە، وزەیەکەی زۆریش. لەکاتێکدا مێشک تەنها لەسەدا ٢ ی کێشی لەش بەکاردەهێێت، بەڵام تاڕاددەی سەدا ٢٠ی وزەی دەستکەوتوو بۆ مێشکە و زۆربەی ئەو وزەیەش لە کاربۆهیدراتەکان وەردەگرێت. 

وەک دەزانن کاربۆهیدراتەکانیش بە سێ شیواز هەن (نیشاستە و شەکر و فایبەر). خورادنەکانی کە ڕێژەی  (گلایسیمیک ئیندێکس) یان بەرزە، وەکو نانی سپی و برنج دەبنە هۆکاری دەردنی ڕێژەیەکی زۆر و خێرای شەکر بۆناو خوێن و دواتریش بەخێرایی کەم دەبنەوە، لەگەڵیشیان دا، تەرکیز و خولقیش کەم دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەوانەی کە هێواشتر شەکر دەردەدەنە ناو خوێن، رێژەیەکی جێگیر لە کاربۆهیدرات لە خوێن دا دەهێڵنەوە، بۆ ئەوەی مێشک بە دروستیی ئیش بکات لە هەموو روویەکەوە، ئاگاداربوون و وەرگرتنی ئەو پێهاتە خۆراکییانە بەدروستی زۆر پێویستە. 

ئەمجارە ئەگەر ویستت هەرشتێک بخۆیت، بزانە بۆ مێشکت باشە یان نا؟ کام لەم ماددانەی تێدایە و چۆن کاریگەری هەیە؟



PM:04:11:05/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌