تهندروستی -
خاوبوونهوهی لێدانی دڵ، بریتیە لە تێکچونێک لە لێدانەکانی دڵ دا کە دڵ لە ئاستی کەمترین ترپەکانی دڵ کەمتر لێبدات، بە مانایەکیتر کاتێک دروست ئەبێت کە دڵ کەمتر لە ٦٠ ترپە لە دەقیقیەیەکدا لێبدات.
دکتۆر سورکێو پسپۆڕی وورد لە نەخۆشییەکانی دڵ دهڵێت"خاوبونەوەی توندی لێدانی دڵ حاڵەتێکی مەترسیدارە لەبەرئەوەی چیتر دڵ ناتوانێت پاڵ بە خوێنەوە بنێت بۆ بەشەکانی جەستە بە تەواوی و بە بڕی پێویست، لەبەرئەوە کەسەکە هەست بە سەرگێژخواردن و گێژبون ئەکات، هەروەها هەست بە ماندوێتی زۆر و بێهێزی ئەکات، هەناسەکان کورت ئەبنەوە و خێرا خێرا ئەبن ، هەندێک جار خاوبونەوەی لێدانەکانی دڵ نیشانە دروست ناکات بەتایبەت ئەگەر خاوبونەوەکە زۆر نەبێت "
ئهم پزیشكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات کەمبونەوەی لێدانەکانی دڵ، هەموو کات جێ ی سەرنج نیە بۆ نمونە لە کاتی ئیسراحەت و خەودا لەوانەیە دڵ ٤٠ بۆ ٦٠ جار لە دەقیقەیەکدا لێبدات ، لە هەندێک کەسیشدا بەتایبەت وەرزشکاران دڵ خاوتر لێئەدات.